بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادوری جەهرومی وتەبێژی دەوڵەت ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: سەفەری سەرۆک کۆمار، دەیەمین سەفەری دەرەکی سەرۆک کۆمار لە کەمتر لە یەک ساڵ و نیو تەمەنی دەوڵەتە و تەوەری سەرەکی سەفەرەکەش جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی 25 ساڵەی ستراتیژیکی ئێران و چینە بە جەخت لەسەر پرسی ئابوورییە.
ناوبرو درێژەی دا: پێکهاتەی سەرەکی شاندی هاوڕێی سەرۆک کۆمار گرووپی ئابوورییە. چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئێرانە کەواتە ئەم هەوڵە سترتایژیکە لە ئەو سەفەرە لە بواری گەشە و جێرا کردنەوەی هاوکارییە ئابوورییەکان دەبێت.
Your Comment